راپۆرت
زورفی دوردەخرێتەوە و كازمی شوێنی دەگرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی رابردوو، عەدنان زورفی، لە لایەن سەرۆك كۆماری عیراق بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق راسپێردرا، بەڵام بژاردەی فەرمی هەموو پێكهاتەی شیعە نەبوو.
عەدنان زورفی، بەشێوەیەكی هەڕەمەكیانە لە لایەن بەشێك لە پێكهاتە شیعییەكانەوە دیاریكراو دواتر بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عیراق رایسپارد بۆ پێكهانی كابینەی نوێی عیراق.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە درەنگانی شەوی رابردوو بڵاوكرایەوە، تەواوی پێكهاتەی شیعە رەزامەندیان نیشانداوە بۆ ئەوەی مستەفا كازمی راسپێردرێت بۆ پێكهانی حكومەتی نوێی عیراق و بڕیار هەیە ئەمڕۆ بە فەرمی لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە راسپێردرێت.
جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "عەدنان زورفی، بژاردەی هەموو شیعە نییە و ناتوانێت سەركەوتووبێت، بۆیە شیعەكان لە هەوڵدان بۆ دیاریكردنی كەسێك بەشێوەی فەرمی".
ئەوەشی باسكردبوو "بەهۆی ئەوەی شیعە بە فەرمی دیارییان نەكردووەو رای ئێرانیشی لەسەر نییە، بۆیە سوننە و كوردیش ناتوانن پشتگیری زورفی بكەن".
بەپێی هەندێ سەرچاوە، عەدنان زورفی سەركەوتوو نەبووە لەوەی كە نەتوانێ خۆی بێبەری بكات لەوەی كە لە ئەمریكاوە نزیك نییە، ئەمەش وایكردووە متمانەی تەواوی پێكهاتەی شیعە بەدەست نەهێنێت.
كازمی، لە كاتی كابینەكەی حەیدەر عەبادی لە ساڵی 2016، پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عیراقی بەدەستەوەبووە.