گێتی

باخچه‌لى: عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


باخچه‌لى: عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ ناو په‌رله‌مانه‌وه‌ په‌كه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا (MHP) رایگەیاند، پێداگرم لەسەر قسە و پێشنیازەکەم، لە ئامێزگرتنی کورد پێویستە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی MHP لە پەرلەمانی تورکیا ئامادەبوو و رایگەیاند "پێداگرم لەسەر پێشنیارەکەم، ئەگەر رێبەری په‌كه‌كه‌ دەڵێت تیرۆر کۆتایی هات و پارتی کرێکاران هەڵوەشایەوە، بابێتە فراکسیۆنی دەم-پارتی  لە پەرلەمان و ئەو شتانە بڵێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامێزگرتنی کورد پرسێکی پێویستە، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریش بەهەمانشێوە پێویستە، هەروەها لە تورکیا کێشەی کورد بوونی نییە و هەرکاتێک ئێمە بمانەوێت ئاشتی بەرقەرار بکەین، ناحەزان پەیدادەبن".

لەبارەی دانانی قەیومەوە لە شارە کوردییەکان باخچەلی باسی لەوەشکرد "ئەوەی لە ماردین و ناوچەکانی دیکە روویانداوە سەپاندنی قەیوم نییە و ئەو بڕیارە بە دەستی حکومەت جێبەجێ کراوە و لەچوارچێوەیە یاساکانی وڵاتدایە".

ع
Qaiwan
Qaiwan