کوردستانی
حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزیرەكان روونكردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتی كردەوە حكومەت ئۆتۆمبێلی بۆ وەزیرەكان كڕیبێت و داوایەكیش ئاراستەی داواكاری گشتی دەكات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوە و ھیچ بنەمایەكی نییە، لەم كاتە ھەستیارەدا پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی هاووڵاتیان و دابینکردنی خۆراک و مووچەی فەرمانبەران لە كارە پێشینەكانی حكومەتە".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی ئەم دۆخە هەستیارە، هەر یەکەیان بە پێی پسپۆڕییەکەی بەتەواوەتی خۆیان بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی هاووڵاتیان تەرخانکردووە".
هەروەها "داوا لە داواکاری گشتی دەکەین رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو كەس و لایەنانە بگرێتە بەر کە دەبنە هۆی ناسەقامگیریی کۆمەڵایەتی و نانەوەی ئاژاوە بۆ مەرامێکی سیاسیی دیاریکراو و لەمەودوا رێگە بەم چەشنە چەواشەکارییانە نەدات".