کوردستانی

بۆمبێك تەقییەوە... قوربانی هەيە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆمبێك تەقییەوە... قوربانی هەيە
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە ناوچەیەكی سەر بە جەلەولا بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لە دەستدا.

خەلیل خودادا، بەرپرسی كۆمیتەی جەلەولای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لە ناوچەی شێخ باوەی جەلەولا بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بۆمبە لە لایەن چەكدارانی داعشەوە دانراوە و لە ئەنجامدا تەقیوەتەوە و دوو كەسی كوشتووە، كەسوكاری یەكترین و جوتیارن و بۆ سەر كشتوكاڵ و زەویەكانیان رۆشتوون".

شەوی رابردووتر لە ناوچەیەكی سەر بە گەرمیان داعش هێرشی كردە سەر خاڵێكی پێشمەرگە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە كوژران.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان