کوردستانی
ئهو كهسهى فرۆشگایەکی بازرگانی كرده ئامانج دهستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێریی ورد، له لایهن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراقهوه تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک دەستگیر کرا.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق ئاشكرایكردووه "دوای شەش رۆژ لە ئەنجامدانی هێرشێک و بە ئامانجی دوکانێک لە پارێزگای کەرکوک بە ئامێری تەقەمەنی کە لە ئەنجامدا خاوەن دوکانەکە و هاوسەرەکەی برینداربوون، مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی، توانیان تۆمەتباری سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکە دەستگیر بکەن".
ئاماژهى بهوهشكردووه "تۆمەتبارەکە چەند جارێک چاودێری شوێنی ئامانجەکەی کردووە، ئامێرە تەقەمەنییەکەی لە ناو کیسەیەکدا شاردوویەتییەوە و لە بەردەم شوێنەکە دایناوە، دواتر بە بەکارهێنانی مۆبایل لە دوورەوە تەقاندویەتییەوە".
روونیشیكردووهتهوه "تۆمەتبار بۆ سەرلێشێواندن، بۆ ماوەی پێنج رۆژ چووەتە دەرەوەی وڵات و دواتر چووەتە شاری سلێمانی و لەوێ دەسگیرکراوە".
پ ح ع