کوردستانی

رێژەی سەرپێچییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ کەمیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێژەی  سەرپێچییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ کەمیکردووە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت لە ئێستادا سەرپێچییەکانی قەدەغەی هاتووچۆ کەمتر بوونەتەوە لە چاو ماوەی سەرەتای قەدەغەی هاتووچۆ ئاماژە بەوەشدەکات هۆکاری کەمبوونەوەی سەرپێچییەکان ئەوەیە کە جۆرێک لە رێکخستن هەیە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان.

فازل حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سەرەتای قەدەغەی هاتووچۆدا شۆفێران کەمتر پابەندی رێنماییەکان بوون رۆژی وا هەبوو 500 بۆ 600 سەرپێچی تۆمار دەکرا، بەڵام لە ئێستادا رۆژانە 200 بۆ 250 سەرپێچی تۆمار دەکرێت ئەمەش واتای ئەوەیە سەرپێچییەکان کەمبوونەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری کەمبوونەوەی سەرپێچییەکان ئەوەیە کە جۆرێک لە رێکخستن هەیە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان، هەروەها هاوڵاتییانیش راهاتوون لەگەڵ دۆخەکە".

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "یەکێک لە هۆکارەکانی کەمبوونەوەی سەرپێچییەکان ئەوەیە کە جۆرێک لە رێگەپێدان بۆ حاڵەتە گرنگەکان هەیە و ئەمەش وایکردووە کە ئەو کەسانە سەرپێچی نەکەن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان