گشتی

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

عامر جابری، بەڕێوەبەری دەستەی کەشناسی عیراق رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت سبەینێ لە هەرێمی کوردستان باران ببارێت و تاوەکو ئێوارەی دووشەممە یان بەرەبەیانی سێشەممە بەردەوام دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "بارانی بەخوڕ کە هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت، بەشی زۆری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەگەری دروستبوونی لافاویش لە هەندێک ناوچە هەیە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بارانبارین پارێزگاکانی دیالە و واست دەگرێتەوە لەگەڵ دروستبوونی خۆڵبارین لە پارێزگاکانی موسڵ و ئەنبار کە  مەودای بینین بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر کەمدەکاتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan