کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی باوەڕی تەواوی بە رۆڵ و تواناکانی ژنان هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان بڵاوکردەوە.
رایگەیاند "یەکێتی باوەڕی تەواوی بە رۆڵ و تواناکانی ژنان هەبووە و بەشێکی کاریگەربوون لە ئۆرگانەکانی حزبدا".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "لە رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پابەندیی خۆیان بە پاراستنی مافەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی ژنان دووپاتدەکەینەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و تەندروستتر دەکەنەوە تاوەکو ژنانی کوردستان بەشداریی زیاتر و چالاکانەتریان هەبێت لە ناوەندەکانی بەڕێوەبردن".
باسی لەوەشکردووە: "بە شانازییەوە یەکێتی هەمیشە پاڵپشتی ژنان و هەوڵە بێوچانەکانیان بووە لەپێناو بەگژداچوونەوەی توندوتیژی، هێنانەکایەی دادپەروەریی و کۆمەڵگەیەکی سەقامگیر، باوەڕی تەواویی بە رۆڵ و تواناکانی ژنان هەبووە و بەشێکی کاریگەربوون لە ئۆرگانەکانی حزبدا".
وتیشی "ئەوەی پێویستە جەختی لێبکەنەوە، باوەڕی نەگۆڕیانە سەبارەت بە بەگژداچوونەوەی ئەو کەسانەی بە هەرشێوەیەک دەبنە مایەی هەراسانکردنی ژنان و ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەریان، لە هەر شوێنێک پێشێلکاریی هەبێت، رووبەڕووی دەبنەوە و هەر کەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینەبەر".
ب ح