کوردستانی

وەزیری پەروەردە: حکومەتی هەرێم پاڵپشتیی مامۆستایان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


 وەزیری پەروەردە: حکومەتی هەرێم پاڵپشتیی مامۆستایان دەکات
مەودا میدیا-

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند: "مووچە، مافێکی بنەڕەتی مامۆستایانە و حکومەتی هەرێم بە تەواوی پاڵپشتیی مامۆستایان دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ داواکردنی مووچە، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەسەر هێڵن تاوەکو بەزوووترین کات مووچە بنێرن، ئەرکی سەرۆک وەزیرانی عیراقە پابەند بێت بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دابڕوان نزیکەی 400 مامۆستان، داوایان لە پەروەردەی شارەکان کردووە هەر کاتێک پێویستییان بە پسپۆڕی بوو، ئەو مامۆستایانە بگەڕێننەوە سەر کارەکانیان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan