کوردستانی

دروستكردنى ئۆتۆمبێلی کارەبایی گه‌شتووه‌ته‌ قۆناغى كۆتایی و نرخەکەشى زۆر هه‌رزانه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دروستكردنى ئۆتۆمبێلی کارەبایی گه‌شتووه‌ته‌ قۆناغى كۆتایی و نرخەکەشى زۆر هه‌رزانه‌
مه‌ودا میدیا-

پرۆژه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێلی کارەبایی له‌ عیراق گه‌شتووه‌ته‌ قۆناغى كۆتایی و حەوت جۆری جیاواز به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه‌ نرخەکەیان لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات و گرنتی ساڵێکیشیان لەگەڵ دەبێت.

قوسەی عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی دەستەی پیشەسازی سەربازیی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "ژێرخانى پرۆژەی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی 90%ی  تەواو بووە و به‌وه‌ش قۆناغێکی پێشکەوتووى تێپه‌ڕاندووه‌".

راشیگه‌یاندووه‌ "ده‌توانن مانگانە نزیکەی دوو هەزار و ساڵانە 24 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەمبهێنن، بۆ به‌هیوان بتوانن له‌ سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەستبەکاربن".

له‌ باره‌ى چۆنێتى به‌رهه‌مهێنانشه‌وه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ "حەوت جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێل دروست دەکرێت كه‌ لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا پارچەکان کۆدەکرێنەوە و دواتریش پرۆژکە بە تەواوی خۆماڵیی دەکرێت و نرخەکانیان لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات کە گرنتی ساڵێکیان لەگەڵ دەبێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "لە بەنزینخانەکان وێستگەی بارگاویکردنەوەیان بۆ دادەنرێت و هەر کەسێکیش بیه‌وێت به‌ شێوه‌ى قیست بیکڕێت، دەتوانیت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan