کوردستانی
کار بۆ بە فەرمی ناساندنی زانکۆی گەرمیان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق کار بۆ بە فەرمی ناساندنی زانکۆی گەرمیان دەکات لەسەر ئاستیی عیراق.
کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "ماوەی سێ ساڵە کار لەسەر کەیسی بە فەرمی ناساندنی زانکۆی گەرمیان دەکات، چونکە زانکۆی گەرمیان زانکۆیەکی حکومییە و یەکێکە لە زانکۆ باشەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زانکۆکە تاوەکو ئێستا 25 هەزار دەرچووی هەیە، بەڵام دەرچووانی ناوچە دابڕێندراوەکان بێبەشبوون لە دامەزراندن، چونکە زانکۆکە لە لیستی ئەنجومەنی فیدڕاڵیدا نییە و دانپێدراو نییە، وە هەروەها بەشێک لە مامۆستایانی زانکۆی گەرمیان بێبەشبوون لە خوێندنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عیراق".
ئەوەشی خستەڕوو "سەبارەت بە زانکۆکە چەند جارێک سەردانی هەر یەک لە سەرۆک کۆمار، سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی ئێستا و پێشووی عیراقیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەنگاوەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان خاوە".
وتیشی "بە ئیمزای سەرۆکی پێنج فراکسیۆنی کوردستانی داوایان لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی حکومەتی عیراق کردووە، رێوشوێنی داننان بە زانکۆی گەرمیان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە تەواو بکرێت".
باسی لەوەشکرد "هەڵدەدەین بۆ بە فەرمی ناساندنی زانکۆی گەرمیان زۆرترین پشتیوانیی لەناو پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبکەینەوە".
ب ح