کوردستانی
حکومەتی هەرێم: هەوڵەکانمان بۆ دابینکردنی مووچە بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/11/27، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوەو رایگەیاند "هەوڵەکانیان لەگەڵ بەغدا بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 بەردەوامە".
ئاماژەی بەوە کردووە "سەبارەت بە بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی بۆ هەر سێ مانگی 10، 11 و 12ی ئەمساڵ ، جەخت لەوە کرایەوە کە هەوڵەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە دوا کۆوبوونەوەی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە بابەتی مووچە، تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی نەکرێت و وەک ناوچەکانی تری عیراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت".
ب ح