کوردستانی
ناوی بەشێکی تری خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، وه‌رگرتنی 121 خوێندكاری تری به‌شێوەی (زانكۆلاین، پارالێل، ئێواران) راگەیاند.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "65 خوێندكاری تر كه فۆڕمه‌كانیان نه‌گه‌یشتبووه قۆناغی كۆتایی، هه‌روه‌ها 56 خوێندكاری تر به‌پێی ئه‌نجامی سكاڵاكانیان له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان وەرگیراون، كه پێشتر ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتبوەوه".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "له پێناو ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ده‌رچووانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ئه‌وانه‌ی ناویان له‌هیچ شوێنێك نه‌هاتبووه، ده‌رگای سكاڵایان بۆ خوێندکاران کردەوەو فۆڕمه‌كانیان گه‌یه‌نرایه قۆناغی كۆتایی، له ئه‌نجامدا 121 خوێندكاری تر به‌شێوەی (زانكۆلاین، پارالێل و ئێواران) ناویان له زانكۆ و په‌یمانگەكان به‌پێی كۆنمره‌كانیان بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) گه‌ڕایه‌وه".
ب ح