کوردستانی

دەبێت هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی خێراتر بکرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەبێت هەنگاوەکانی دابەشکردنی زەوی خێراتر بکرێن
مەودا میدیا-

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریی هەرێم سەبارەت بە دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا، رایگه‌یاند، "دەبێت ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو کێشانەی لە هەندێک شارەوانیدا هەیە، پێویستە بەزوویی چارەسەر بکرێن و پرۆسەکە خێراتر بکرێت، ئەو فەرمانبەرانەی کە مەرجەکان دەیانگرێتەوە زەوی وەربگرن".

ئەوەشی خستەڕوو "لە چەند مانگی رابردوودا هەندێك لە شارەوانییەكان مەودایەكی باشی كاركردنیان بڕیوە و بەهیچ شێوەیەک کەمتەرخەمی قبوڵ ناکرێت و بەردەوام بەدواچوون بۆ پڕۆسەکە دەکەن".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan