کوردستانی
گۆڕان لە حکومەت بوو بەڵام بەشدار نەبووە لە دەسەڵات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و کۆبوونەوەی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆش 2024/11/28، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند "کە ئەوان بە وەفدی یەکێتی-یان راگەیاندووە بەشداریی لە حکومەت ناکەن و وەک ئۆپۆزسیۆنێکی سیاسیی دەمێننەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوایان لە لایەنەکان کردووە لەسەر پڕۆژەیەکی نیشتمانیی رێکبکەون و پەلە بکەن لە پێکهێنانی کابینەی نوێ، پێویستە سەرجەم لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش پێکەوە و بە یەکگرتوویی کاربکەن تا بتوانن بەرجەستەی دەنگی ئەو کەسانە بکەن کە ناڕازیین لە دەسەڵات".
ئەوەشی خستەڕوو "بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری کشانەوەی لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی داوە و جێگری سەرۆکی هەرێم، پارێزگاری سلێمانی و چوار لە وەزیرەکانیان پابەندبوون بە بڕیاری بزووتنەوەکەوە ، ئەوەی ماوە پەیوەندی بە رۆتین و میکانیزمی ئەستۆپاکی بەرپرسەکانیانەوە هەیە لە حکومەت، لە دوای ئەو وادەیە ئەوەی بمێنێتەوە لە حکومەت پەیوەندی بە گۆڕانەوە نییە".
ب ح