کوردستانی
هێرش دەکرێتە سەر چالاکوانێکی جیهانیی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان، لە تورکیا هێرشی تووند دەکرێتە سەر ژنە چالاکوانێکی جیهانیی.
دەنگی ئەمریکا رایگەیاند "گرێتا سەنبێرگ ژنە چالاکوانی ناوداریی ژینگە، لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، وێنەیەکی قەڵای مێژوویی وانی بڵاوکردەوە و سەرنجی خستووەتە سەر پێشێلکردنی مافەکانی کورد و وێرانکردنی ژینگە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "پۆستەکەی گرێتا کاردانەوەی تووندی حکومەت و تورکە نەژاد پەرستەکانی لێکەوتووەتەو داوایان لێکردووە لە تورکیا بچێتەدەرەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "گرێتا سەنبێرگ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەو شوێنەی بە (کوردستان) ناساندووە کە تێیدا بووە و وێنەکانی دەریاچە و قەڵای وانی بڵاوکردووەتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەو چالاکوانە جیهانییە رایگەیاندووە "بۆ ئاشتی و ئایندەیەکی دادپەروەرانە، پێویستە رێز لە "مافەکانی گەلی کورد بۆ ئازادی و ئۆتۆنۆمی بگیرێت و هەموو هێرشەکان بۆ سەر کوردستان رابگیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "دەبێت تورکیا بە چەسپاندنی مافەکانیان لە دەستووردا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر کورد و گرووپە کەمینەکانی تر روونبکاتەوە، حکومەت بەردەوامە لە بەکارهێنانی تیرۆر وەک بیانوویەک بۆ بێدەنگکردنی نەیارانی سیاسیی خۆی، دەیان هەزار چالاکوانی سیاسیی کوردی بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە زیندانیکردووە".
ب ح