کوردستانی
لیژنهى ئهمنى سلێمانى بڕیاریدا دهست بهسهر ئۆتۆمبێلى بێ سهرهتا بگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
لیژنهى ئهمنى پارێزگاى سلێمانى بڕیاریدا دهست بهسهر ئۆتۆمبێلى بێ سهرهتاكان بگرێت و رێگه نهدرێت هاتوچۆ بكهن.
ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی
بۆ ڕای گشتی
ئاشکرایە لەلای هەمووان کەلەئێستادا بوونی سوارڕەوی بێ سەرەتا و هەڵگری ژمارەی ساختە و جام ڕەش بە شێوەیەکی نایاسایی خەریکە دەبێتە دیاردەیەک لەسەر شەقامەکان کە بێگومان ڕەنگدانەوەی نەرێنی دروست دەکات لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی کوردستان و شاری سلێمانی بەدەر لەوەش لە ڕووی ئەمنی و یاسایی و تاوانکارییەوە کاریگەری خراپ و لێکەوتەی مەترسیداری هەیە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاستییە لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بە: -
1- دەست بەسەرداگرتن و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێکی نایاسایی، (( بۆ خاوەنەکانیان هەیە کە بیبەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان)) وە سەرجەم بازگەکان دەستکراوە دەبن و ڕێگە نادەن دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بڵاونامەیە لەژێر هیچ پاساوو بیانوویەک هیچ جۆرە سوارڕەوێکی بێ سەرەتا بێتە ناو شاری سلێمانی.
2- گرتنە بەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر هەر جۆرە سوارڕەوێک کە هەڵگری تابلۆی ساختەو نایاسایی بێت.
3- هیچ ڕێگەپێدان و نووسراوێک لە هەر لایەنێک جگە لە بەڵگەنامەی فەرمی و یاسایی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆوە دەرکراوە کاریان پێ ناکرێت.
4- جێبەجێکردنی ئەم بڵاونامەیە گوزارشت دەکرێت لە ڕۆژی بڵاوکردنەوەی، وە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و سەپاندنی باری ئارامی و سەروەری یاسا و نەهێشتنی هەموو دیاردە دزێوەکان داواکارین لەم پرسەدا دەزگاکانی ڕاگەیاندن هاوکارمان بن شان بە شانی ئەوانیش هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست.
لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی
3/12/2024