کوردستانی

هەسەدە كۆنترۆڵكردنى چه‌ند گوندێكى لە سنووری دێرەزوور راگه‌یاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەسەدە كۆنترۆڵكردنى چه‌ند گوندێكى لە سنووری دێرەزوور راگه‌یاند
مه‌ودا میدیا-

كۆنتڕۆڵكردنى حەوت گوند لە سنووری دێرەزوور له‌ لایه‌ن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگه‌یه‌ندرا و بەپێى راگه‌یه‌ندراوی فەرماندەکانی هێزەکەش، كۆنتڕۆڵكردنى ئه‌و گوندانه‌ له‌ سه‌ر داواى دانیشتووانه‌كانیان بووه‌ و ئه‌وان بەهانایانه‌وە چوون.
 
فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "هێزەکانیان چوونەتە چەند گوندێک کە کەوتوونەتە ناوچەی بۆشایی ئەمنیی لە دێرەزوور، واتە هیچ هێزێکی سەربازی و ئەمنییان لێ نەبووە".
 
راشیگه‌یاندووه‌ "بەهۆی ئەو دۆخە تازەیەی لە سووریا هاتووەتە ئاراوە، مەترسی هەبووە، داعش دەست بەسەر ئەو گوندانەدا بگرێت، بۆیە هێزیان بردووە بۆ ئەو گوندانە".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "چوونی هێزەکانیان لەسەر داوای دانیشتووانی ئەو گوندانە بووە".

هه‌ر یه‌ك له‌و گوندانەی كه‌ له‌ لایه‌ن هەسەدەوه‌ کۆنتڕۆڵكراون، بریتیین لە تابیە، حەتڵە،  ساڵحیە، مڕاد، مەزلووم، خەشبە، حوسەینە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan