ئابووری
كاره‌باكه‌ى حكومه‌ت داى له 8 كاتژمێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى خراپى ژیانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خزمه‌تگوزارییه‌كان سفرن و كاره‌باى حكومه‌ت له‌م وه‌رزى زستانه بۆ 8 كاتژمێر كه‌مبووه‌ته‌وه.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند "لەم مانگەدا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبا بۆ نیوەی مانگی رابردوو كەمبووەتەوە، بەجۆرێک رۆژانە 8 بۆ 10 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر حكومه‌ته‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى به‌ڵێنى چاككردنى كاره‌باى به هاوڵاتییاندا، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر چاك نه‌بوو، بگره خراپتریش بووه.
به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى حكومه‌ت، له‌به‌رانبه‌ردا كاره‌باى موه‌لیده زیادبووه و ئه‌وه‌ش قورساییه‌كى تره له‌سه‌ر شانى خه‌ڵك چونكه پاره‌ى ئه‌مپێرى موه‌لیده زیاد ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌ڵك.
عوسمان ره‌حیم، خاوه‌نى موه‌لیده به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌و جۆره له‌م مانگه‌دا بدرێته هاوڵاتییان، ره‌نگه كۆتایی مانگ ئه‌مپێرى كاره‌باى موه‌لیده بۆ نزیكه‌ى 20 هه‌زار دینار به‌رزبێته‌وه".
ع