کوردستانی

سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

له‌كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیاتر له‌ دوو مانگه‌ مووچه‌یان دواكه‌وتووه‌ و حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ مووچه‌ دابه‌ش بكات، بڕیاره‌ سبه‌ینێ حكومه‌ت كۆببێته‌وه‌.

سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت.

به‌غدا هه‌فته‌یه‌كه‌ 761 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 10ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌كردووه‌، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت رێگا نادات وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌ربگرێت و مووچه‌ دابه‌ش بكات.

ع
Qaiwan
Qaiwan