کوردستانی

بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێكى گرنگ له‌به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران درا

مه‌ودا میدیا-

وەزیرى خوێندنى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى خوێندکارانى پارالێل و ئێواران دەردەکات.

ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیان لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا".

لە گشتاندنێکدا ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە تیایدا هاتوە"بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی و دۆخی دارایی قوتابیان/ خوێندکاران و داهاتی کەسوکار و خێزانەکانیان و دواکەوتنی موچەی موچەخۆران و شایستە داراییەکانیان، بڕیارماندا بە دواخستنی وەرگرتنی پارەی خویندنی پاراڵێڵ و ئێواران لە خوێندکاران و قوتابیانى سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا کە بە پارالێل یاخود ئێواران لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەت دەخوێنن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "پێویستە وەرگرتنی قستەکان بخرێتە مانگەکانی داهاتوی ساڵی ئایندە، بەپێی خشتەیەکی رێکخراو کە رەچاوی بارودۆخی داهات و دارایی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات"

ع
Qaiwan
Qaiwan