کوردستانی
وەزارەتی كارەبا بڕیارێك له بهرژهوهندى هاوڵاتییان دهردهكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به مهبهستى باشكردنی پێدانی كارەبای نیشتمانی، وەزارەتی كارەباى ههرێم بڕیارێكى دهركرد و رایگهیاندووه "ئامانجیان باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەیه كه لە ئێستادا بەرهەم دێت".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی كارەبای حكومهتى هەرێمى كوردستان بڵاویكردووهتهوه "بڕیاردرا رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی سیستەمی کارەبا بە شێوەیەک بەڕێوەببرێت لەگەڵ هەرسێ ئاستی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردن بگونجێت و سیستەمەكە لە بەرانبەر هەر جۆرە گوشار و زیانلێکەوتنێک پارێزراو بێت".
ئهوهش هاتووه "ئەو بڕیارە لەمیانەی كۆبوونەوەیەكدا بوو لە دهۆك كە بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی کارەبا و گونجاندنی لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا لە وەرزی زستاندا، بە سەرپەرشتی ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێم و ئامادەبوونی بەرپرسی کۆنتڕۆڵی کارەبای پارێزگاکان بەڕێوەچوو".
ئاماژهى بهوهشكردووه "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی میکانیزمی دیاریکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا و باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بڕە کارەبایەی لە کاتی ئێستادا بەرهەم دێت و بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە".
پ ح ع