کوردستانی

دوو داعشى مه‌ترسیدار ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو داعشى مه‌ترسیدار ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی داعش رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بڵاویكرده‌وه‌ "دوو تیرۆرستى داعشیان له‌ سنورى بانى مه‌قان ده‌ستگیركردووه‌".

ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

شەوی ٢٠٢٤/١٢/٢ لەئۆپراسیۆنێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری، بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان ( دوو )تیرۆریستی داواکراو لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق،  لەسنووری بانی مەقانی دەستگیربکەن.
تیرۆریستان (م.ا.ح) و (ع.ا.ح) بەماددەی ( ٤ )ی تیرۆر داواکراون لە دادگاکانی عێراق، لەڕابردوودا چەکداری داعش بوون و بەشداری چەند کردەیەکی تیرۆریستان کردووە، پاشان بەمەبەستی خۆحەشاردان ڕوویان لەسنووری (بانی مەقان)کردبوو، بەهەوڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش توانرا دەستگیربکرێن و رووبەڕوی یاسابکرێنەوە.

لەئێستادا بە ماددەی (٤)ی تیرۆر راگیراون.

Qaiwan
Qaiwan