کوردستانی

سنوورى بایکۆتكردن تابێت فراوانتر دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سنوورى بایکۆتكردن تابێت فراوانتر دەبێت
مه‌ودا میدیا-

سنوورى بایکۆتی مووچه‌خۆران بە هۆی دابەشنەکردن و دواكه‌وتنى مووچەوە تابێت فراوانتر دەبێت و کارمەندانی تەندروستیی گەرمیانیش ده‌وامكردنیان راگرت.

صڵاح حه‌سه‌ن، كارمه‌ندى ته‌ندروستیی گه‌رمیان بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "ئەمڕۆ سێشەممە، کارمەندانی زۆربەی نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکانی گەرمیان بایكۆتى دەوامیان كردووه‌ و نه‌چوونه‌وه‌ بۆ ده‌وام".

وتیشى "بڕیاریانداوه‌ تاوه‌كو مووچه‌كه‌یان دابه‌شنه‌كرێت به‌ره‌وام ده‌بن له‌ بایكۆت كردن".

ماوه‌ى چەند رۆژێکە بایکۆتكردنى ده‌وام لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە هۆی دابەشنەکردنی مووچەوە ده‌ستیپێكردووه‌ و تابێت فراوانتر ده‌بێت و چه‌ندین ناوه‌ندى خوێندن و فه‌رمانگه‌ى جیاوازى حكومه‌ت ده‌رگایان به‌ رووى ده‌وامكردندا داخستووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، ئێستا له‌ مانگگى 12 داین و هێشتا مووچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرنەگرتووە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan