کوردستانی
ئه‌و وێنه‌یه‌ى دڵى ده‌یان هه‌زار خێزانى كه‌مئه‌ندامى تۆراند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا كه‌مئه‌ندامانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپى داراییداین و زیاتر له دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام كوڕى سه‌رۆكى حكومه‌ت كه‌مئه‌ندامان ده‌ره‌وه ده‌هێنێته كوردستان و ده‌یكات به پاڵه‌وان.
سه‌نگه‌ر عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان لقى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كوڕى سه‌رۆكى حكومه‌ت كه باوكى هۆكارى ئه‌و دۆخه خراپ و ژیانه وێرانه‌یه به‌سه‌ر كه‌مئه‌ندامان هاتووه، له‌برى ئه‌وه‌ى گرنگى به كه‌مئه‌ندامانى ناوخۆ بده‌ن و ژیانیان دابین بكه‌ن ده‌چێت كه‌مئه‌ندامى ده‌ره‌وه ده‌هێنێت و ده‌یكات به پاڵه‌وان".
وتیشى "كه‌مئه‌ندامانى ناوخۆ پێویستیان به گرنگیدان و هاوكاریی هه‌یه، لانى كه‌م هیچنا مووچه‌یه‌كیان به رێك و پێكى پێبده‌ن، نه‌ك دوو مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و ژیان بووه به دۆزه‌خ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "سه‌رۆكى حكومه‌ت و كوڕه‌كه‌ى به‌م ده‌ست و به‌و ده‌ست خه‌ریكى هاوكاریی و به پاڵه‌وانكردنى كه‌سانى ده‌ره‌كین، كه‌مئه‌ندامانى ناوخۆش ده‌بێت به‌دیار 100 هه‌زار دیناره‌وه دواى دوو مانگ هێشتا چاوى زه‌قه‌ى بێت".
ع