کوردستانی

فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه‌ 30 رۆژ جارێك مووچه‌ وه‌ربگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه‌ 30 رۆژ جارێك مووچه‌ وه‌ربگرن
مەودا میدیا- 

زیاد جەبار، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند "فه‌رمانبه‌ران مافی خۆیانه‌ 30 رۆژ جارێك مووچه‌ وه‌ربگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "له‌ئێستادا فەرمانبەران 60 رۆژه‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ بۆیه‌ مافی خۆیان خۆپیشاندان بكه‌ن".

ئەوەشی خستەڕوو "له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا هه‌وڵه‌كانی یەکێتی بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌گه‌ڵ بەغدا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌پێناو زامنكردنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم".

باسی لەوەشکرد "جیاوازییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ نابێت موچه‌ وه‌كو كارتی سیاسیی به‌كاربهێنرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مووچه‌ی مانگەکانی 10 و 11ی ئه‌مساڵی دابه‌شنه‌كردووه‌، سه‌ره‌ڕای ره‌وانه‌كردنی 763 ملیار دینار له‌لایه‌ن وەزارەتی دارایی عیراقەوە، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ دیارنییه‌.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan