عیراقی
کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆیەکشەممە 2024/12/8، لە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، بە ئامادەبوونی هەر چوار سەرۆكایەتیەكە و لێپراسراوانی باڵای عیراق كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە بارەی دۆخی سوریا بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەیەك لە بەغدا رایگەیاند "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمان، فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەریی و سەركردەكانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "كۆبوونەوەكە تایبەتە بە گۆڕانكارییەكان لە ناوچەكە و پێشهاتەكان و بارودۆخی ئەمنیی ئێستای سوریا".
ئەوەشی خستەڕوو لە كۆبونەوەكەدا، دۆخی ناوچە سنوورییەكان بە تایبەت سنووری نێوان عیراق و سوریا و رێوشوێنە ئەمنییەكان لەو ناوچانە گیراونەتەبەر دەخرێنەڕوو".
ب ح