عیراقی
ناوەرۆكی كۆبوونهوهكهى عیراق و ئهمهریكا ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق لە دیدارێكیدا لهگهڵ وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا، پێویستیی بەشداربوونی سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی سووریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەیاندا، دووپاتدەكاتەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا كۆبووە و بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی سودانی، لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتیی پەرەپێدانی، هەروەها بارودۆخی ناوچەكە و رووداوەكانی ئێستای سووریا و پێویستیی هەوڵە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش لە سووریا و سەقامگیریی تەواوی ناوچەكە تاوتوێكرا.
ئهوهش هاتووه "سودانی هەڵوێستی عیراقی دووپاتكردەوە لە پاڵپشتیكردنی سووریا لەم قۆناغە گرنگەدا و گرنگی هاوكاریكردنی وڵاتانی دۆست بۆ سوورییەكان بۆ سەرلەنوێ بوونیادنانەوەی وڵاتەكەیان و رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئالنگارییانەی كاریگەری لەسەر ئاشتەوایی ناوخۆیی هەیە".
ئهوهش خراوهتهڕوو "پێویستە سەرجەم پێكهاتەكانی گەلی سووریا لە بەڕێوەبردنی وڵاتەكەیاندا بەشداربن بۆ زامنكردنی سەقامگیرییەكەی". وتیشی "عیراق چاوەڕوانی كردار نەك گوفتار لە بەرپرسانی بەڕێوەبەری قۆناغی گواستنەوە لە سووریا دەكات".
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه "لای خۆیەوە بلینكن، جەختیكردەوە لەسەر هاوهەڵوێستی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەگەڵ عیراق لەبارەی پێویستی رێزگرتن لە بژاردەكانی گەلی سووریا و كاركردن لەسەر پێكهێنانی حكومەتێكی بەرفراوان كە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی سووریا و پێكهاتە جۆراوجۆرەكانی بێت".
ههر بهپێى راگهیهندراوهكه، وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا ئاماژەشی بە رۆڵی سەرەكیی عیراق كە هاوبەشێكی بنەڕەتییە لە ناوچەكەدا كردەوە و پابەندبوونی ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیشی بەرانبەر ئاسایش و سەروەریی عیراق و سەربەخۆییەكەی دووپاتكردەوە".
پ ح ع