گێتی
دیمەشق داوای راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتی کاتیی سەرەبە گرووپە چەکدارەکان لە سوریا داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات ئیسرائیل ناچار بکات هێرشەکانی بۆسەر خاکی سوریا رابگرێت و لە ناوچەکانی باکووری دیمەشق بکشێتەوە.
قوسەی زەحاک، باڵیۆزی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند "تاوەکو ئێستا دوو پەیامی حکومەتی کاتیی سوریای ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش کردووە، بەزووترین کات هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی رابگیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوو " سوریا بە قۆناغێکی نوێ لە مێژوویدا تێدەپەڕێت، گەلەکەی ئاواتەخوازە دەوڵەتێکی ئازادیی دابمەزرێنێت و هیواکانیان بۆ خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی بەدیبهێنن.بەڵام ئیسرائیل خاکەکەی لە جبل الشیخ و پارێزگای قونەیترە داگیر دەکات".
لای خۆیەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ سوریا لە ساڵی 1974 واژۆ کرابوو، دوای گۆڕینی دەسەڵات لە دیمەشق کۆتایی پێهتاووە، هیچ پابەندییەکمان بە رێککەوتنەکەوە نەماوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە رۆژی 2024/12/8، سوپای ئیسرائیل لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە فڕۆکەخانە و کۆگای چەکەکانی سوریای لەناوبرد و پاشان هێڵە سنوورییەکانی بەرەو دیمەشق بڕی و یەکەکانی سوپاکەی لە جۆلان جێگیرکرد
ب ح