عیراقی

سەرما و کڕێوە تاوەکو كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرما و کڕێوە تاوەکو كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت

ئەو شەپۆلە سەرما و کڕێوەی کە هەرێمی کوردستان و عیراقی گرتووەتەوە تاوەکو كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

دەستەی كەشناسیی عیراق رایگەیاند، "كاریگەریی شەپۆلی ئەو سەرمایەی عیراقی گرتووتەوە تاوەکو كۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و نزمترین پلەكانی گەرماش لە رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە و سێشەممە تۆمار دەكرێن ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "پێشبینی دەكرێت لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزن لە ناوچەكانی باكوور و هەرێمی كوردستان بۆ خوار سفری سەدی دادەبەزن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan