گێتی
بهشار ئهسهد یهكهم پهیامى دواى رووخاندنى بڵاوكردهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
بۆ یەکەمجار لەدوای هەڵهاتنی لە سیوریا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی پێشووی وڵاتەکە، پەیامێکی تایبەت بە هەڵهاتنەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەشێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو هەڵنەهاتووم.
ئەسەد لەدوای هەڵهاتنی بۆ روسیا پەیامێكی بڵاوكردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە، "بەشێوەیەكی پلان بۆ داڕێژاو دیمەشقم جێنەهێشت و لەكاتی روداوەكانی سیوریا هیچ كەسێك پێشنیازی پەنابەری و وازنەهێنانی بۆ نەكردووم.
ئاماژەی بەوەشداوە "بەرەبەیانی رۆژی هەشتی ئەم مانگە چوومە بنكەی سەربازی رویسیا، دوای كەوتنی دوایین پێگەی سوپا، روسیا داوای لێكردم بەزوترین كات سوریا جێبهێڵم".
ع

بیروڕا



