گێتی
ترەمپ لەبارەی تەحریر شام داوایەک لە بایدن دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ داوا لە ئیدارەی جۆبایدن دەکات ناوی تەحریر شام و ئەبو محەمەد جۆلانی لە لیستی تیرۆردا بهێڵێتەوە.
سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی بە کەناڵی تەلەفزیۆنی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە "ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ داوایەکی لەبارەی تەحریر شام ئاڕاستەی ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە "ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ داوای لە جۆبایدن و ئیدارەکەی کردووە پەلە نەکات لە دەرهێنانی ناوی دەستەی تەحریر شام و ئەمیرەکەی بەناوی ئەحمەد شەرع ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی لە لیستی تیرۆر".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت پێش ئەوەی بڕیارەکە بدات، وردبینی لە دروستی بڕیارەکە بکات، بەتایبەتی کە هەندێک وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشنیاریان بۆ ئیدارەی ئێستای ئەمریکا کردووە ناوی گرووپەکە لە لیستی تیرۆ دەربهێنێت لە کاتێکدا بەشێکی تر دژی پێشنیارەکەن و رایانگەینادووە بڕیارەکە دەبێتەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکە".
وتیشی "ئیدارەی ترەمپ لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ژمارەیەک دۆسییەی بیانی دەکات، لەناویاندا دۆسییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وە هەروەها داوا لە ئیدارەی ئێستا کراوە یاسای پاراستنی مەدەنی (قەیسەر) درێژبکاتەوە، کە ترەمپ لە ساڵی 2019 دوای ڕەزامەندی کۆنگرێس ئیمزای لەسەر کردووە".
باسی لەوەشکرد "رەنگە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا دەنگ بدات بۆ درێژکردنەوەی (یاسای قەیسەر) لە چەند رۆژی داهاتوودا، یان کاربکات بۆ دەرکردنی یاسایەکی نوێ هاوشان لەگەڵ پێشهاتەکانی ئێستای سوریا دوای دەستبەکاربوونی ترەمپ".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی لیستی سزاکانی ئەمەریکا، دەستەی تەحریر شام، کە سەر بە قاعیدە بووە، رێکخراوێکی قەدەغەکراوە لە چەند وڵاتێک، وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن کراوە و پشتیوانیکردن یان دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوەکە نایاساییە.
ب ح