گێتی
فەڕەنسا: پێویستە هاوپەیمانە کوردەکان لە سوریا بپارێزین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/12/18، ژان نوێل بارۆت، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند "پێویستە هاوپەیمانە کوردەکان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بپارێزرێن و بە مافەکانیان بگەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە 'هاوپەیمانە کوردەکان هێزێکی سەرەکیی بوون لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بۆیە پێویستە خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ببێتە بەشێک لە گوستنەوەی دەسەڵاتی سیاسی".
ئەوشی خستەڕوو "مانگی کانوونی دووەمی 2025، لەبارەی دۆخی سوریا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوپەیمانە عەرەب و تورک و رۆژئاواییەکان ساز دەکەین".
وتیشی "پێویستە مامەڵەکردن لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا لەسەر بنەمای کردارەکان بێت نەک وتەکان".
ب ح

بیروڕا