راپۆرت
دکتۆر مورشید خەزنەویی كێیه و بۆچى گهڕاوهتهوه كوردستان؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دکتۆر مورشید خەزنەویی، ئەکادیمیست لە زانستە شەرعییەکان و یەکێکه لە پێشەوا ئاینییەکان و کوڕی شێخ محەمەد مەعشوق عیزەدین خەزنەوییه، كه یەکێکن لە بنەماڵە شۆڕشگێڕەکانى رۆژئاوای کوردستان.
شێخ محەمەد مەعشوق خەزنەویی پێش تیرۆرکردنی، ماڵەکەی لە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان، چەندین باڵیۆز و رێکخراوی کوردی سەردانیان دەکرد و پرس و راوێژیان لەسەر بابەتە ئایینی و سیاسی و نەتەوەییەکان پێدەکرد، بۆیە هەر زوو دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا کەوتنە پیلانگێڕان لێى و چەند جارێک بە پێدانی پارە و پۆست هەوڵی دوورخستنەوەیان دا لە بابەتی نەتەوەیی، بەڵام رازی نەبوو، بۆیه بەرەبەیانی رۆژی 10ی ئایاری 2005، مەعشوق خەزنهویی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە دیمەشق رفێندرا، کە مامۆستا بوو لە ناوەندێکی داکۆکیکردن، دواتر لە 1ی حوزەیرانی ههمانساڵدا شەهید بوو، کە لە نێو کۆمەڵگه کوردییهكهیدا بە (شێخی شەهیدان) ناسراوە.
دواتر د. مورشید خەزنهویی کوڕی ئاشکرای کرد، کە بکوژی باوکی، ماهر ئەسەد برای سەرۆک کۆماری سووریایە و براکەی (بەشار) فەرمانی کوشتنی باوكیان داوە و سەرپەرشتی ئەشکەنجەدانهكهى كردووه.
ئهوهشى ئاشكرا كردووه "باوكى زیاتر لە جارێک ئاگادارى كردوونهتهوه كه بڕیارە شەهید بکرێت و ئاگاداری ئەوە بووه کە رژێم پیلانێک بۆ تیرۆرکردنی دادەڕێژێت".
له پاش رووداوى مردنهكهشى، مورشیدی کوڕی سووریای بەجێهێشت و ئێستا دواى 18 ساڵ دوورکەوتنەوە گەڕاوەتەوە رۆژئاوای کوردستان و هەوڵی یەکخستنی هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژائاوا دەدات و هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی گەلی کورد بەرانبەر مافەکانیان دەستپێکردووە.
جهختیش لهوه دهكاتهوه، كه به نیازى وهرگرتنى هیچ پله و پۆستێك نییه له حكومهتى نوێى سووریا له ئێستا و داهاتوویشدا، تهنیا ئامانج و خهمى ئهو بهدهستهێنانى مافهكانى كورد و یهكریزى و یهكدهنگى نێوان لایهن و هێزه كوردییهكانه له بهرانبهر نهیار و دوژمنهكانى كورد و یهك تیمى ئهو هێز و لایهنانهیه له داهاتووى سووریا.
د. مورشید خەزنەویی، لە دیدارهكهیدا لەگەڵ جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، باسى لهوهكردووه، كه هیواى بینیوه و عهبدى وتویهتى "پێویستە یەکێتیی کورد بڕیار بۆ کورد بدات".
خەزنەویی راشیگهیاندووه "رووداوەکانی دەوروبەری کۆبانێ نیشانی دەدەن کە دەبێت یەکگرتوو بین، پاراستنی کۆبانێ ئەرکی هەموو لایەکمانە".
پ ح ع