گێتی

یه‌شار گوله‌ر: په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ناو ده‌به‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌شار گوله‌ر: په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ له‌ناو ده‌به‌ین

مه‌ودا میدیا-

وەزیری بەرگریی تورکیا رایگه‌یاند، زنجیرە ئۆپەراسیۆنە سنوورییەکان دژی پەکەکە و یەپەگە قورستر دەکەینەوە.

یەشار گولەر، وەزیری به‌رگريى تورکیا رایگه‌یاند "تورکیا رێگە نادات ئەو گرووپانە هه‌ر یه‌كه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و یه‌په‌گه‌ هەلی ناسەقامگیریی ناوچەکە بۆ خۆیان بقۆزنەوە".

وتیشى "سوپای نیشتمانی سووریا وەک بەشێک لە ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە، هەموو ناوچەكانى داگیرکراوی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە ئازاد دەکەین".

باسى له‌وه‌شكرد "تورکیا بۆ پاراستنی تەواوەتی سەرزەمینی و یەکگرتویی سیاسیی و ئەمنی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، ئامادەی هاوکاریی دەسەڵاتدارانی نوێی سووریایە".

ع
Qaiwan
Qaiwan