گێتی
تەحریر شام فرەیی و دیموکراسی قەبوڵناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوێنێ هەینی 2024/12/27، ئەنجومەنی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل کۆبووەوەو وەزیری دەرەوەش راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی سوریا خوێندەوەو دەسەڵاتی راگوزەری سوریای بە گرووپێکی تیرۆریستی ناساند.
گیدیۆن سار، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند "گۆڕانکارییەکانی سوریا ئەوە نییە کە جیهان چاوەڕێی دەکات بەڵکو رژێمێکی تیرۆریستی جێگەی رژێمێکی دیکتاتۆریی گرتووەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا، گرووپێکی تیرۆریستین، کە سەرەتا لە ئیدلیب بوون، دواتر دەستیان بەسەر دیمەشق و ناوچەکانی تردا گرت".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا هەوڵی پاکتاوی نەژادی دەدرێت لە سوریا، تەحریر شام شەڕی سڕینەوەی عەلەوییەکان دەکات، لەلایەکی ترەوە هەوڵی وە دەرنانی کریستیانەکان دەدەن، ئەردۆغانیش بە سوود وەرگرتن لە نائارامییەکانی سوریا کار بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەریی کوردەکان دەکات ".
گیدیۆن سار وتیشی "دەسەڵاتی ئێستای سوریا، رژێمێکی ئیسلامییە کە دەیەوێت کۆنترۆڵی هەموو سوریا بکات و فرەیی و دیموکراسیی لەو وڵاتە قەبوڵناکات".
ب ح