کوردستانی
داواى یهكلاكردنهوهى چارهنوسى سزادراوانى سێداره دهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
بهڕێوهبهرى گشتیی چاكسازییهكانى ههرێمى كوردستان رایگهیاند، داوامان له سهرۆكایهتیی ههرێم كردووه چارهنوسى سزادراوانى سێداره یهكلابكاتهوه.
ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو سزادراوانەی کە سزای لەسێدارەدانیان هەیە لە ناو چاکسازیەکان هەمان بەرنامە و خزمەتگوزاریان وەک سزادراوانی دیکە پێشکەشدەکرێت".
وتیشی "داوامان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کردووە چارەنووسی ئەو سزادراوانە یەکلایی بکاتەوە، ئێمە داوامان کردووە سزاکەیان لەسێدارەوە بۆ بکرێت بە هەتاهەتایی یاخود سزاکانیان بەسەردا جێبەجێبکرێت یان لە ئێمە جیابکرێنەوە، چونکە بەڕاستی بوونەتە مایەی بارگرانی بۆمان".
ئاماژەی بەوەشکرد "چاکسازی سزادراوی لەسێدارەش دەگرێتەوە، بەڵام دەبوایە نەیانگرێتەوە، لەبەر ئەوەی مادەکان هەم لە رووی رێکاری هونەری هەم لە رووی ئیدارییەوە جیاوازن، بۆیە دەبێت شوێنی تایبەت بە ئەوان هەبێت".
ع