کوردستانی

دوو گرووپی ناو سوپای نیشتمانی سوریا جیابوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو گرووپی ناو سوپای نیشتمانی سوریا جیابوونەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/1، دوو گرووپی چەکدار لەناو ریزەکانی سوپای نیشتمانیی سوریا کە سەربە تورکیایە جیابوونەوەو پەیوەندییان بە تەحریر شامەوە کرد، چاودێرێکی سیاسی کوردیش بە پیلان ناوی دەبات.

مەجید ئەحمەدی، چاودێری سیاسی و ئەندامی ئەنجومەنی پارتی ئاشتیی گەل لە رۆژئاوای کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سوپای نیشتمانیی سوریا لە دەیان گرووپ و تاقم پێکهاتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەواوی گرووپە چەکدارەکانی ناو سوپای نیشتمانیی سوریا لەلایەن تورکیاوە چەک و پارەیان بۆ دابیندەکرێت و راهێنانی سەربازییان پێکراوە، تەنانەت بەشێک لە سەرکردەکانیان لە تورکیا ماڵ و موڵکیان پێدراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ دوو گرووپی چەکداریی بە ناوەکانی (سوڵتان سلێمان شا) و (حەمزە) کە پێکهێنەری سەرەکی سوپای نیشتمانی سوریا بوون جیابوونەوەو چوونە ریزەکانی تەحریر شام لە دیمەشق تاوەکو ببنە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری نوێی سوریا".

وتیشی "ئەمە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر سوریا بە گشتیی و کورد و رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی، ئەگەر تورکیا لەپشت ئەم پیلانەوە بێت، چونکە ئەو دوو گرووپە سیاسەت و ئەجێنداکانی تورکیا جێبەجێ دەکەن، ئەوکات بەناوی وەزارەتی بەرگری سوریا و حکومەتی دیمەشقەوە شەڕی کورد دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز