ئابووری

نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى موه‌لیده‌ دیاریكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى موه‌لیده‌ دیاریكرا

مه‌ودا میدیا-

بۆ مانگى كانونى یه‌كه‌م، به‌هۆى زۆرى پێدانى كاره‌باى موه‌لیده‌ و كه‌مى كاره‌باى نیشتمانیی، نرخى ئه‌مپێرى كاره‌باى موه‌لیده‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

نرخى یه‌ك ئه‌مپێرى كاره‌باى موه‌لیده‌ له‌ هه‌ولێر له‌ نێوان 14500 دینار بۆ 18 هه‌زار دینار ده‌بێت، به‌ تێكڕاش سه‌رو 400 كاتژمێر كاره‌با به‌ هاوڵاتییان دراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگاى دهۆك یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى موه‌لیده‌ به‌ 20 هه‌زار دینار دیاریكراوه‌ و زۆرترین كاره‌باى موه‌لیده‌ به‌ هاوڵاتییان دراوه‌.

له‌ سلێمانى پێشبینى ده‌كرێت نرخى یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌باى موه‌لیده‌ له‌نێوان 13500 دینار بۆ 17 هه‌زار دینار بێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ى مانگى كانونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو كه‌مترین كاره‌باى نیشتمانیی دراوه‌ به‌ هاوڵاتییان.

ع 
Qaiwan
Qaiwan