کوردستانی
مامۆستایانى ئایینیی نوێژه بارانه بكه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایده‌گه‌یه‌نێت، له چه‌ندین ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستان باران بارین دواكه‌وتووه و داوا ده‌كه‌ن مامۆستایانى ئایینیی نوێژه بارانه بكه‌ن.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێی پێشبینی ده‌بوو له نێوان مانگی 11 و 12 په‌ڵه‌ی بدایه، به‌ڵام له چه‌ند ناوچه‌ى وه‌ك پارێزگای دهۆك، هه‌ولێر و ڕاپه‌رین و ده‌ورووبه‌ریان به‌پله‌ی یه‌كه‌م، بارانی په‌ڵه دواكه‌وتووه".
باسى له‌وه‌شكرد "ره‌نگه زستان بارانى باش ببارێت، به‌ڵام له ئێستادا په‌ڵه دواكه‌وتووه، پێویسته له‌سه‌ر مامۆستایانى ئایینیی نوێژه بارانه بكه‌ن"
له ئێستادا له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به رێژه‌یه‌كى كه‌م باران باریووه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین ده‌سه‌ڵاتى خودا شتێكى تره‌و ده‌توانێت له كه‌مترین ماوه بارانى باش ببارێنێت.
ع