کوردستانی
كه‌جه‌كه: ساڵى نوێ ئۆجه‌لان ئازاد ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كۆماجڤاكێن كوردستان ناسراو به كه‌جه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ده‌كات، ساڵى نوێ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه ئازاد ده‌كرێت.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كه‌جه‌كه:
ئێمە وەک تەڤگەری گەل و ئازادی ڕایدەگەیەنین، کە پەیامەکەی ڕێبەرمان کە لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ وەکو مانیفێست وایە، لە ساڵی نوێ‌دا دەبێتە بنەمای خەباتی ئێمە، داوا لە گەلەکەمان، هەموو دۆستان، هەموو پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان دەکەین کە پاڵپشتی چارەسەری کێشەی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا دەکەن لەسەر ئەو بنەمایە خەبات بکەن.
بەو بیر و باوەڕیەی کە لە ساڵی نوێ‌دا ڕێبەر ئا*پۆ ئازاد دەبێت، کێشەی کورد چارەسەر دەبێت، تورکیا و ناوچەکە دیموکراسی دەبن و ئاشتی و سەقامگیری بەسەر ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا زاڵ دەبێت، پیرۆزبای ساڵی نوێی سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هاوڕێ، ژن و ڕەنجدەرانکە بۆ ئازادی تێدەکۆشن پیرۆزدەکەین.
رۆژى رابردووتر، شاندى ده‌م پارتى سه‌ردانى ئیمراڵییان كرد و له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان كۆبوونه‌وه و ئۆجه‌لان باسى له برایه‌تى كورد و تورك كردبوو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد له توركیا.
ع