راپۆرت
ئاڵنگارییەکانی سەر رێگەی ئیدارەی شەرع "کورد چی دەستدەکەوێت"؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای کۆتاییهاتنی رژێمی بەشار ئەسەد و رێبەرایەتیکردنی قۆناغی ئێستا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە، سوریا پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و کۆمەڵێک هەنگاوی گرتووەتەبەر بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ پێکهاتە و لایەنەکان، بەڵام روون نییە داهاتووی وڵاتەکە بەکوێ دەگات.
لەو چوارچێوەیەشدا ئامادەکارییەکان بۆ سازکردنی کۆنگرەیەکی نیشتمانی بە بەشداریی زۆرینەی لایەن و پێکهاتەکان، یەکێكە لەو هەنگاوانەی ئەحمەد شەرع سەرقاڵێتی و بەپێی قسەی شارەزایانی بارودۆخی سیاسیی سوریا "رەنگە رێگەیەکی باش بێت بۆ دەربازبوونی سوریا لە قەیرانە کەڵەکەبووەکان".
متمانە و گفتوگۆی گشتگیر
حیسام تالب، گەورە نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی بە کەناڵی "سکای نیوزی عەرەبیی" وتووە متمانە بەخۆبوون لای سەرکردایەتیی نوێی سوریا هەیە و ئەوەش گرنگە "ئازادیی رادەربڕین و راگەیاندن کە خەونی زۆربەی سوریاییەکانە، سەرەتاکانی دەرکەوتوون".

ئەوەشی وتووە "پێویستە گفتوگۆی گشتگیری نیشتمانی بکرێت، پێکهێنانی لیژنەی گفتوگۆش بەسەرپەشتیی ئەکادیمییە دیارەکان رەنگدانەوەی جیاوازیی بۆچوونە جیاوازەکانە".
"دروستکردنی لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی نیشتمانی لەو کەسە بەتوانایانە نیشانەی جدیبوونی ئیدارەی نوێی سوریایە لە سازکردنی کۆنگرەی نیشتمانی بۆ هەمووان"، حیسام تالب، گەورە نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسیی وا دەڵێت.
ئاڵنگاری و چاوەڕوانییەکان
سەرەڕای هەنگاوە هیوابەخشەکان لەسەر سازکردنی کۆنگرەی نیشتمانی، حەنا حوشان، نووسەر و شرۆڤەکار ئاماژەی بەو ئاڵنگارییانە کردووە کە لەسەر رێگەی ئیدارەی نوێی سوریان بەهۆی فرەیی لە بوونی مەزهەب و کەمایەتییەکان لەو وڵاتەدا.

بەپێی قسەی شوحان پێویستە کۆنگرەکە روون و راشکاو بێت و تێبینی و داواکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەبەرچاوبگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە "گۆڕانکاریی ویستراوی لایەنەکان پێویستیی بە کات و دانبەخۆداگرتن هەیە".
کورد و رۆڵی لە داهاتووی سوریا
تارق حەمۆ، توێژەری دیاری کورد جەختی لە دروستکردنی پەیوەندیی قووڵ لەنێوان پێکهاتەکانی گەلانی سوریا کردووەتەوە "بێ ئەوەی بە کەمایەتی ناوببرێن".
تارق حەمۆ، توێژەری دیاری کورد جەختی لە دروستکردنی پەیوەندیی قووڵ لەنێوان پێکهاتەکانی گەلانی سوریا کردووەتەوە "بێ ئەوەی بە کەمایەتی ناوببرێن".
جەختی لەوەش کردووەتەوە "لەلایەن رژێمی پێشووی سوریاوە کوردەکان پەراوێزخرابوون، بۆیە پێویستە دان بە مافە نەتەوایەتییەکانیدا بنرێت".
ئەوەشی وتووە، گفتوگۆی نێوان بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر و دیمەشق نموونەیەکی باشی "گفتوگۆی سوری- سوری" بوو و پێویستە بەردەوامیی هەبێت.
روونیشیکردووەتەوە، بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر کە چەندین پێکهاتە تیایدا بەشدارن، رۆڵی دیار و گرنگی هەبوو لە رووبوڕووبوونەوەی داعش، بۆیە پێویستە ئیدارەی نوێی سوریا سوود لە ئەزموونەکەیان وەربگرێت.
حەمۆ دەڵێت "هاوکاریکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر بژاردە نییە، بەڵکو پێویستییە بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆی نیشتمانیی سوریا".
بۆچوونە هاوبەشەکان بۆ داهاتووی سوریا
ئەو سێ نووسەر و توێژەرە کۆکن لەسەر ئەوەی بنیاتنانەوەی سوریا پێویستیی بە گفتوگۆیەکی ناوخۆیی مەودا فراوان هەیە کە پشت ببەستێت بە فرەجۆرێتیی کۆمەڵایەتی، کولتووری و سیاسی لە سوریا.
ئەو سێ نووسەر و توێژەرە کۆکن لەسەر ئەوەی بنیاتنانەوەی سوریا پێویستیی بە گفتوگۆیەکی ناوخۆیی مەودا فراوان هەیە کە پشت ببەستێت بە فرەجۆرێتیی کۆمەڵایەتی، کولتووری و سیاسی لە سوریا.
وای دەبینن کە دروستکردنی سیستمی لامەرکەزیی جوگرافی چارەسەرێکی باشە بۆ مانەوەی یەکێتیی سوریا و لەبەریەک هەڵنەوەشانەوەی.
پێکەوە جەخت لەوەش دەکەنەوە "بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی تەنها رێگەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ئێستای سوریا".
خ.غ