ئابووری
فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ساڵى 2024يان به 10 مانگ به‌ڕێكرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا ساڵ 12 مانگه و فه‌رمانبه‌ران به‌پێى یاسا مافى خۆیانه 12 مانگ مووچه وه‌ربگرن، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان ئه‌مساڵى به ده مانگ به‌ڕێكرد.
به‌هۆى سیاسه‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پابه‌ندنه‌بوون به ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ى داهات بۆ به‌غدا، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌برى 12 مووچه ته‌نها 10 مووچه‌یان وه‌رگرت.
حكومه‌تى هه‌رێم ساڵى رابردوو بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌نها نۆ مووچه وه‌ربگرن، به كۆى ئه‌و دوو ساڵه فه‌رمانبه‌ران پێنج مووچه‌یان فه‌وتاوه.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له‌كاتێدا ماوه‌ى زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌غدا 631 ملیار دینارى بۆ مووچه‌ى مانگى 11ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌نییه به داهاتى ناوخۆ كورتهێنان پڕبكاته‌وه و مووچه‌ى مانگى 11 دابه‌ش بكات".
ع