کوردستانی

له‌ بۆردوومانه‌كه‌ى توركیا بریندار هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ بۆردوومانه‌كه‌ى توركیا بریندار هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، توركیا بۆردوومانى چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كرد به‌هۆیه‌وه‌ بریندارى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

كامه‌ران عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوی مافى مرۆڤى سى پى تى ئه‌مه‌ریكى بڵاویكرده‌وه‌ "لە کاتژمێر 2:50 خولەکی  دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی سەرگەلێی کرد لە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "بەهۆی تۆپبارانەکانەوە، هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی محەمەد حەمید رەحمان، تەمەن 37 ساڵ، خەڵکی سوریا، کە پیشەی کرێکارییە برینداربووه‌".

لە ماوه‌ى ساڵى 2024، 23 هاوڵاتیی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا شەهید و برینداربوون بە جۆرێک، ١٨ هاوڵاتیی شەهید و 5 هاوڵاتیی تر برینداربوون.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز