کوردستانی

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێوه‌ په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌.


سەری ساڵی نوێی زاینی لە سەرجەم هاوڵاتییانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و هیوادارم ساڵێكی پر لە ئاشتی، ئارامی و سەقامگیری بێت بۆ هەموولایەك.

هیوادارم هەموومان لە ساڵی نوێدا بە رۆحێكی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە كار بۆ بەهێزتركردنی كوردستان، ئاوەدانی و پێشكەوتنی زیاتر بكەین. حكومەتێكی خزمەتگوزاری دادپەروەر پێكبهێنین كە پارێزگاری لە ژیانی خەڵك بكات و مافەكانیان دەستەبەر بكات، هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ژیانێكی شەرەفمەندانە و سەرەبەرزانەتر بێت بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان. 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازی لە هەموو ئەو هەوڵ و پێشنیارانە دەكات كە ئامانجەكەی چارەسەری ئاشتییانەی كێشەكان و كۆتاییهێنان بێت بە ناكۆكییەكان، بەتایبەت كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گەیشتن بە چارەسەرێكی ئەرێنیی یەكجارەكی. هەروەها پرسی كورد لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا كە لە قۆناغێكی مێژووییدایە، پێویستی بە هەوڵ و پشتیوانیی هەموولایەكمانە و دەبێت بەرپرسانە و هۆشیارانە مامەڵەی لەگەڵ بكەین.

‌‎با هەموومان پێكەوە ساڵی نوێ بكەینە ساڵی ئاشتی و پێكەوەژیان، چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەریی یاسا. بە یەكدەنگی و یەكڕیزیمان كوردستانمان بەهێزتر دەكەین و داهاتوویەكی گەشتر مسۆگەر دەكەین، ئەمە بەرپرسیارێتییەكی مێژووییە و لە ئەستۆی هەموولایەكمانە.

ساڵی نوێ پیرۆزبێت و هیوای دڵخۆشی و كامەرانی بۆ هەموولایەك.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز