کوردستانی
هەسەدە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریا بەدرۆدەخاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
![هەسەدە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریا بەدرۆدەخاتەوە](/uploads/article/thumbnail/41706/slider_20250102-20250102-101318-095339-085857-anha-pngd7dfe7-image-jpgd43a59-image.jpg)
مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریای بە لایەنگری تورکیا ناوبرد.
رایگەیاند "تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریا (SNHR) لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبڕێت و تاوانەکانی تورکیا دژبە خەڵکی مەدەنی لە سوریا دیزە بە دەرخۆنە دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبڕێت، بانگەشەی ئەوەیکردووە کە هێزەکانی هەسەدە لە گوندی قشلێی باشووری رۆژهەڵاتی منبج بوونەتە هۆکاریی کوشتنی سێ کەسی ئەندامی خێزانێک".
ئەوەشی خستەڕوو "تۆڕی ناوبراو بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراو دەیەوێت تاوانەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان پەردەپۆشبکات، لە کاتێکدا ئەو گوندە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی لایەنگرییدا بووە".
وتیشی "هێزەکانی هەسەدە پێش 10 رۆژ چوونەتە گوندی قشلێ و گوندەکەیان لە چەکدارانی عەمشات و حەمزە پاککردووەتەوەو پاشان تەرمی سێ کەسی مەدەنییان دۆزیوەتەوە کە پێکهاتبوون لە (باوک و دایک و منداڵەکەیان) کە لەلایەن چەکدارەکانەوە کوژرا بوون".
باسی لەوەشکردووە "لە کاتێکدا چەکدارانی گرووپەکانی سەربە تورکیا سەرقاڵی دزی و تاڵانی بوون و هەوڵیانداوە زێڕ و پارەی ئەو خێزانە بدزن، بەڵام (محەمەد خەلیل ئەیوبی) رووبەڕوویان بووەتەوە، دواتر چەکدارەکان منداڵ و خێزانەکەیان بە بەرچاوییەوە کوشتووەو پاشان خۆشیان کوشتووە".
ب ح

بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)
![News](/uploads/author/picture/144/resized_%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98%DA%98.png)
![News](/uploads/author/picture/45/resized_IMG-20200701-WA0004.jpg)