ئابووری
رەنگە ترەمپ سزا بەسەر عیراقدا بسەپێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسێکی ئابووری جیهانی پێشبینی ئەوە دەکات، کە رەنگە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بیر لە سەپاندنی سزای راستەوخۆ بەسەر عیراقدا بکەنەوە، هاوشێوەی ئەو سزایانەی بەسەر ئێران-یاندا سەپاندووە.
ماڵپەڕی ئابووری ئۆیل پرایس، رایگەیاند "ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی ئەو بڕیارە دەکات کە سزای هاوشێوەی ئێران بەسەر عیراقدا بسەپێنێت، بەتایبەت ئەو کەس و لایەنە عیراقیانەی کە پەیوەستن بە دارایی و جوڵە و گواستنەوەی نەوت و غازی ئێران".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە سەردەمی یەکەم سەرۆکایەتی ترەمپدا، دوای ئەوەی عیراق گرێبەستێکی دوو ساڵەی بۆ هاوردەکردنی غاز و کارەبای ئێران واژۆ کرد، ئەمەریکا 20 کەس و دامەزراوەی عیراقی و ئێرانی سزادا".
ئەوەشی خستەڕوو "وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە کە تاوەکو ئێستاش ئەو 20 کەس و دامەزراوەیە بەردەوامن لە پشتبەستنی عیراق بە ئێران وەک هاوردەکردنی کارەبا و غاز وەهەروەها لە رێگەی بەندەری ئوم قەسری عیراق، نەوتی ئێران بە قاچاخ هەناردەی بازاڕەکانی وزەی جیهان دەکەن".
ب ح

بیروڕا