ئابووری
ساڵی 2024 زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە كراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ساڵی رابردوو، بازرگانان و خاوەن پێشەنگاکانی ئۆتۆمبێل لە هەرسێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی، دهۆک) زیاتر لە 172 هەزار ئۆتۆمبێلیان هاوردەی هەرێمی کوردستان کردووە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵی رابردوو مۆڵەتیان بە 924 بازرگانی نوێ داوە بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ساڵی رابردوودا بازرگانەکان 172 هەزار و 234 ئۆتۆمبێلیان هاوردەی پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان کردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلەکان بەپێی مەرج و رێنماییەکانی هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بووە".
وتیشی "پێشبینی دەکەن بۆ ئەمساڵ بازرگان و کۆمپانیاکان ژمارەیەکی زیاتری ئۆتۆمبێل هاوردەی بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکەن، چونکە ساڵانە داواکاریی نوێ بۆ کارکردن لە بازرگانی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکرێت".
ب ح