ئابووری
نرخی کارەباى موەلیدە بۆ مانگی 12 دیاری‌کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مڕۆ شە‌ممه 2025/1/4، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (43) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دینار دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "بەوپێیەى موەلیدەکان لە نێوان (335 بۆ 350) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی تر جیاواز ده‌بێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەو موەلیدانەی کە بەرنامەی کارکردنیان لەسەر داوای هاوڵاتییانە لە شوێنەکانی تر زیاترە و لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 1:00ی شەو کاردەکەن نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 18 بۆ 19هەزار دینار دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى كانوونی دووەم دەگۆڕدرێت و بەمشێوەیە دەبێت".
رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کاردەکەن
کاتژمێر 1:00ی شەو دەکوژێتەوە تاوەکو 6:30ی بەیانی
کاتژمێر6:30ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن
وتیشی "بۆ ئەم مانگە رۆژانی هەینی و شەممە موەلیدەکان بەیانیان کاردەکەن، بەرنامەکەش لە سبەینێ یەکشەممەوە جێبەجێ دەکرێت".
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، جه‌ختیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
ب ح