ئابووری
نایانەوێت راستییەکان ئاشکرا بکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاندیدێکی ده‌رچووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتیدەکاتەوە لە داهاتى زیادەى ناوخۆ و داهاتى نەوت، هەرێم نزیکەى سێ تریلیۆن و 470 ملیار دیناری له به‌رده‌ستدایه كه به‌شی زیاتر لە سێ مووچە دەکات.
عومه‌ر گوڵپی، كاندیدی ده‌رچووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بۆ په‌رله‌مان رایگەیاند"هەرجۆرە لێدوانێکی بەرپرسان لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەى مانگى 12، درۆیەکى شاخدارە و نابێت خەڵک لێیان قبوڵ بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە " نە وەزارەتى دارایى و نە هیچ کەس و دامەزراوەیەک لە حکومەتی هەرێم نایانەوێت راستییەکان بڵێن و هەمیشە خەریکى چەواشەکاریى رای گشتیین".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێى داتاکانى خۆیان، بەغدا لە ساڵى رابردوو، 10 تریلیۆن و 752 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، هەرێمیش نزیکەى 960 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی بەکارهێناوە بۆ مووچه، ئەم بڕە پارەش زیاتر لە دوانزە مووچەی پێدابەشدەکرێت".
وتیشی "بەبپێی لێدوانی کۆمپانیاکانى نەوت، دەرهێنان و فرۆشتنى نەوت لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە، بەپێى زانیارییەکانى کۆمپانیاکانى نەوت، هەرێمى کوردستان رۆژانە 300 بۆ 320 هه‌زار به‌رمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت".
ب ح